گرنگترین قسەکانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەی ئەتلانتا

PM:09:28:09/12/2024

368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی روونیکردەوە یارییەکەی ئەتلانتا قورسە و دەکرێت ئاڵۆزترین یاری ئەمساڵ بێت بەڵام متمانەی تەواوی بە تیپەکەی هەیە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ئەتلانتا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، بەراورد بە جامی سوپەر زۆر پێشکەوتووە، لەسەر رێگای ڕاستە و بە جۆش و خرۆشەوە یاری دەکات.

دوپاتیشیکردەوە، بەرامبەر ئەتلانتا هیچ شتێک هێندەی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە گرنگن نییە و لەسەریان پێویستە بەدەستیبهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەسەتەمە لە یەکێک لە هەشت یانەکەی پێشەوەی ریزبەندیدابن.

ئاماژەی بەوەشکرد، متمانەی تەواوی بە تیپەکە و یاریزانەکانی هەیە، ئەوان باشتر بوون و ئێستا لە دۆخێکی باشدان، سەرەڕای ئەوەش دەکرێت یارییەکە ئاڵۆزترین یاری ئەمساڵبێت.

ئەنچیلۆتی دەڵێت: مباپێ هەستێکی زۆر باشی هەیە و لە یارییەکەدا بۆ ئـێمە زۆر گرنگە، بێلینگهامیش لە سەدا سەد ئامادەدەبێت، گومانەکان لەسەر ڤینی و رۆدریگۆن بەڵام چاوەڕێ دەکەین بزانین چی روودەدات

ئەنچیلۆتی وتیشی: گولەر و ئیندریک لە یانەکە دەمێننەوە، منیش هەمیشە هەوڵدەدەم باشترین بۆ یانەکە پێشکەشبکەم و باشترین پێکهاتە دابنێم، جیاوازی نییە ئەگەر تەمەنیان 18 یان 40 ساڵبێت بەڵام ئەوان دەبێت ئارامبگن و ئەزموونی زیاتربکەن و شتی زیاتر فێربن چونکە هێشتا زۆر گەنجن هەندێکجار هەستدەکەم دەبێت یاری بکەن و هەندێک جاریش نەخێر.
بیلال کاکە