مەترسی لەسەر مۆندیالی 2026 دروستدەبێت

PM:11:20:29/11/2024

6056 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەترسی لەسەر مۆندیالی 2026 دروست دەبێت بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە لە 10 یاریگای میوانداری پاڵەوانێتییەکە.

بە گوێرەی گۆڤاری ساینتیفیک ریپۆرت، مەترسیەکی گەورە لەسەر مۆندیالی 2026 دروستدەبێت، بەهۆی بەرکەوتنی 10 یاریگا بەبەر پلەی گەرمی زۆر بەرز.

گۆڤارەکە دوپاتیکردووەتەوە، جامی جیهانی 2026 لە کەندا و ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و 16 یاریگا میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات بەڵام 10 یاریگایان بەبەر گەرمی لە رادەبەدەر دەکەون.

باسی لەوەشکردووە، چەند توێژەرێک توێژینەوەیان لەسەر یاریگاکان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە کێشە بۆ تەندروستی یاریزانەکان و ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان دروستدەبێت.

بەپێی توێژینەوەکە، یاریزانەکان ناتوان بە باشی ئەدای یاریکردنیان پێشکەش بکەن و توشی نائارامی دەبن بە تایبەت لە شارەکانی ئارلینگتۆن و هیوستنی ئەمریکا و مۆنتەری لە مەکسیک.

بڕیارە جامی جیهانی داهاتوو لە کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەبچێت و لە 11ی حوزەیرانی 2026 دەستپێبکات و لە 19ی تەمموزی هەمان ساڵ یاری کۆتایی ئەنجامبدرێت.

بیلال کاکە