سکالۆنی: مێسی بڕیاری دروست دەدات

PM:11:02:08/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی دوپاتیکردەوە هەر بڕیارێک میسی بیدات دروستە و یارییکردن بەرامبەر ئیکوادۆر قورسە.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش یارییەکەی ئیکوادۆر رایگەیاند، رووبەرووی هەڵبژاردەیەکی بەهێز دەبنەوە کە یاریزانی ئاستبەرز و راهێنەرێکی نایابیان هەیە.

لەسەر بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026، سکالۆنی دوپاتیکردەوە کە واز لە مێسی بهێنن و لە داهاتوودا خۆی هەر بڕیارێک بدات ئەوا بڕیاری دروست دەبێت.

سکالۆنی وتی، پێکهاتەی هەڵبژاردەکەمان نایاب و زۆر ڕوونە، پێویستی بە گۆڕانکاری زۆر نییە بەڵام ئێستا یاریزانی لاوی زۆر باشمان هەیە کە توانایان هەیە کاری گەورە ئەنجامبدەن.

وتیشی، بیرۆکەمان بۆ ئەم یارییە ئەوەیە دەرفەت بدەین بەو یاریزانانەی کە کەمترین خولەک بەشدارایان پێکراوە تا بزانین تواناکانیان چییە و لە چ ئاستێکی یارییکردندان.

دەشڵێت، ئۆتامێندی شایستەی ئەوەیە رێزی زۆری بگیرێت و یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و گەورەکانی ئێمە بەهۆی ئەو کارانەی کە کردوویەتی لەبەرئەوە لەم یارییەدا کاپتنمان دەبێت.

خ . ک