لە پاڵاوتنی مۆندیال.. هۆڵەندا براوەبوو

PM:09:00:07/09/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی لە کیشوەری ئەوروپا هۆڵەندا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیتوانیا بباتەوە.

لە هەفتەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی کێشوەری ئەوروپا بەمەبەستی گەیشتنیان بە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو هۆڵەندا بووە میوانی لیتوانیا.

لە نیوەی یەکەمدا هۆڵەندا باشتربوون و لە خولەکی 11 میمفێس دیپای توانی گۆڵی یەکەم بۆ وڵاتەکەی تۆماربکات.

پاشان لە خولەکی 33 وڵاتی گوڵ دووبارە لەرێگەی تیمبەرەوە پێشکەوتنەوە و دووەم گۆڵیشیان تۆمارکرد.

پاشان خاوەن ماڵ گەرایەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە و لە خولەکەکانی 36 و 43 دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمارکردوو و یارییەکەیان گەراندوە خاڵی سەرەتا.

سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەمان شێوە و بەبەهێزی بەردەوامبوو بەجۆرێک لە خولەکی 63 میمفێس دیپای دووەم گۆڵی خۆی سێیەم گۆڵی هۆڵەندای تۆمارکرد.

هەرچەندە لیتوانیا هەوڵێکی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دووگۆڵ یارییەکە لەبەرژەوەندی تیپی میوان کۆتایی هات.

بەم بردنەوە هۆڵەندا ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 10 خاڵ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە و لیتوانیاش تەنها سێ خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە.