PM:10:08:08/09/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدیگێر و ئالابا کۆتاییان نزیکبووەتەوە لە ریاڵ مەدرید و لە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێدەهێڵێن.
هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی و داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمساوی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید تا ئەم ساتە بیریان لەوە نەکردووەتەوە گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە نوێبکەنەوە و بە نیاز نین ئۆفەری نوێیان پێشکەش بکەن.
دوپاتیشیکردووەتەوە کە هەردوو بەرگریکارەکە کۆتا وەرزیان لەگەڵ یانەی شاهانە بەڕێدەکەن و بە دڵنیاییەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد ئەو یانەیە جێدەهێڵن.
مارکا نوسیویەتی، رۆدیگێر دەزانێت لەم وەرزەشدا لەسەرجەم یارییەکاندا سەرەکی نابێت لەبەرئەوە لە ئێستاوە بیر لەوە دەکاتەوە یانەیەک بۆ داهاتووی هەڵبژێرێت، ئالاباش بۆی دەرکەوتووە بەهۆی زۆری پێکان و دابەزینی ئاستیەوە لە دەرەوەی پلانەکانی یانەکەیدایە.
خ . ک