PM:11:52:02/09/2025
828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول گەورەترین بازاڕیکردنی مێژووی یانەکەی
ئەنجامدا و چەندین هۆکاریش هەیە کە وادەکات تووشی کێشەی دارای نەبنەوە.
یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەم هاوینەدا ژمارەیەکی
زۆر گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا، بە جۆرێک لە گواستنەوەی، فلۆریان ڤێرتز و ئیزاک و
فریمپۆنگ و هوگۆ ئیکتیکێ و کێرکێز و جیۆڤانی لیۆنی و پێسکی و وودمان نزیکەی 500
ملیۆن یۆرۆ خەرجکرد، لە بەرامبەردا لە فرۆشتنی یاریزانەکانی 239 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێنا
جگە لەو 40 ملیۆن یۆرۆیەی پاش بە هەمیشەیکردنی گرێبەستی ئیلیۆن لەلایەن ئەستۆن
ڤێلاوە وەریدەگرێت.
گەورەی بازاڕکردنەکەی رێدز بە جۆرێک بوو پاش
گواستنەوەی ئیزاک بەبڕی 150 ملیۆن یۆرۆ و ڤێرتز بەبڕی 125 ملیۆن یۆرۆ هەردوو
یاریزانەکە بوون بە یەکەم و دووەم گرانترین گرێبەست لە مێژووی پریمەر لیگ.
بەڵام ئەوەی بووەتە جێی پرسیار لەلایەن زۆرێک لە
هاندەرانی تۆپی پێ ئەوەیە ئایا رێدز ئەو بڕە زۆر پارەیەی لە کوێوە هێناوە و چۆن
یانەکە دەتوانیت ئەو بازاڕییە گەورەیە ئەنجام بدات.
وەڵامی پرسیارەکە بەم جۆرەیە و نهێنی راستەقینە
لە داهاتی وەرزی رابردووی لیڤەرپول دایە، کە 296 ملیۆن یۆرۆ لە پاداشتی پرێمەرلیگ
و چامپیۆنزلیگ وەردەگرێت لەگەڵ 70 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بەهۆی گرێبەستێکی
سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس کە لە مانگی ئاب دەستیپێکرد.
هەروەها شەش ملیۆن یۆرۆ داهاتی دەبێت لە هەموو
یارییەکی یاریگای ئەنفێڵد، وە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆش لە مافی پەخشکردن و
قازانجی ساڵانە وەردەگرێت، لەگەڵ 100 ملیۆن یۆرۆی بەهۆی بابەتی بازرگانییەکانی
یانەکە چونکە خاوەنی هەوادارێکی زۆرن لە تەواوی جیهاندا.
بەرپرسانی یانەکەش بەهۆی ئەوەی ئەم هەلەیان هاتووەتە
پێش توانیان گەورەترین بازاڕی گواستنەوەی مێژووی خۆیان ئەنجامبدەن و پێکهاتەکەیان
بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بەهێز بکەن بەبێ ئەوەی تووشی گرفتێکی جددی دارای ببنەوە.