PM:11:32:08/09/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی ساڤیچ بە نادیاری ماوەتەوە و یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی دەدات لە داهاتوودا.
میلینکۆڤیچ ساڤیچی سڕبی و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی بەردەوامە لەسەر ئاستەبەرزەکەی لەگەڵ یانە سعودیەکە و بووەتە ئامانج چەندین یانەی ئەوروپا بەتایبەت ئیتاڵیەکان.
گرێبەستەکەی ساڤیچ لەگەڵ یانەی هیلال لە هاوینی 2026دا کۆتاییدێت بەڵام تا ئەم ساتە گفتوگۆی نوێ نەکردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوە کە داهاتووی ئەو یاریزانە بە نادیاری بمێنێتەوە.
تۆری سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەوردی چاودێری بارودۆخی ساڤیچ لەگەڵ یانەی هیلال دەکەن و دەیانەوێت بڕیاسری ئەو یاریزانە بزانن.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یۆڤانتۆس ئەوەیە لە هاوینی ساڵی 2026دا بە گرێبەستێکی ئازاد ناوەڕاستکارە سڕبیەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.
دەشڵێت، ئەو یاریزانە بەردەوام بە درەوشاوەییەوە بینراوە و ئارەزووشی ئەوەیە جارێکیتر بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن، لە ئێستاشدا چەندین یانەی خولی ئیتاڵیا گواستنەوەیان کردووەتە ئامانج.
خ. ک