ریاڵ مەدرید بەنیازە نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە

PM:10:43:08/09/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەنیازە لە هاوینی داهاتوو نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە و بڕە پارەی زیاتریش بە کۆمۆ بدات.

نیکۆ پاز کە لە ئێستادا یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵیە دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت بەرامبەر بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەش بە پێی رێککەوتنێکی نێوان هەردوو یانەکەیە کە لە رابردوودا ئیمزایان کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازن لە هاوینی ساڵی 2026دا نیکۆ پاز بگەڕێننەوە پێکهاتەکەیان و لە ئێستاوە کارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.

فابریزیۆ دوپاتیکردەوە کە یانەی شاهانە بڕیاریانداوە بڕە پارەیەکی زیتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی کۆمۆ بدەن بەهۆی ئەوەی کە ئەو یانەیە چەندین ئۆفەری خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە رەتکردووەتەوە.

دەشڵێت، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا ئامانجیان ئەوەیە کە گرێبەست لەگەڵ نیکۆ پاز ئیمزابکەن بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی کۆمۆ پێشکەشی کردووە بەڵام ئەو یاریزانە خەونی ئەوەیە جارێکیتر بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید.
خ . ک