ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا

PM:11:51:21/10/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سانچێز مارتینێز بە ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دیاریکرا و هاندەرانی بەرشەلۆنەش بەو هەواڵە دڵخۆش نین.

یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت، ئێل چرینگیتۆش ڕایگەیاند، کە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی ئەم یارییەی دیاری کردووە و خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز ناوبژیوان دەبێت.

دوایین جار کە سانچێز مارتینێز ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی کرد لە مانگی ئۆکتۆبەری 2022 بوو، لەو یارییەدا ڕیال مەدرید توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرشەلۆنە بباتەوە.

لە ئێستاشدا هاندەرانی یانەکە کەتەلۆنیا بەو هەواڵە دڵخۆش نین چونکە پێیانوایە سانچێز مارتینێز یەکێکە لەو ناوبژیوانانەی لایەنگری ریاڵ مەدرید دەکات.

جێی باسە، لە ئێستادا هەردوو یانەکە سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویانە لە چامپیۆنز لیگ، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەکات و ڕیال مەدریدیش لە یاریگای بێرنابیۆ دەبێت میوانداری دۆرتمۆند بکات، بردنەوەی ئەم یارییەش بۆ هەردوو یانەکە گرنگە تاوەکو بە وزەیەکی زۆرەوە کلاسیکۆ ئەنجامبدەن.