PM:10:15:21/10/2024
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسینۆ ژمارە پێوانەیەکی مێژووی نەیماری شکاند و یاریزانە
داهاتووییەکی گەش لە ئەوروپا چاوەڕێی دەکات.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە یانەی پاڵمێرس لە یارییەکانی گەڕی 30ـی خولی
بەرازیل بووە میوانی یوڤێنتودێ و یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بردەوە
و ئێستاڤاو گۆنچالڤێسی ناسراو بە مێسینۆ گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.
مێسینۆ لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی لە 24 یاریی 10 گۆڵی کردووە و هەشت
گۆڵیشی دروستکردووە، بەم جۆرەش بووە یەکەم یاریزانی خوار 17 ساڵ لە وەرزێکی
خولەکەدا بەشداری 18 گۆڵ بکات و ریکۆردەکەی نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی
سانتۆسی شکاند، کە بەشداری 17 گۆڵی کردبوو.
بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کردووە،
هاوینی داهاتوو بەبڕی 34 ملیۆن یۆرۆ پاڵمێرس جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بلوزەوە
دەکات.
هێرشبەرەکە لەم وەرزەی خولی بەرازیلی بە 10 گۆڵ پلەی دووەمی گۆڵکارانی
خولەکەی گرتووە و گۆڵێک لەدوای پێدرۆی هێرشبەری فلامینگۆیە، بە هەشت ئەسیستیش
پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەی گرتووە.