چامپیۆنز لیگی ئاسیا... هیلال شکستی بە عەین هێنا

PM:09:29:21/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا هیلال بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ شکستی بە عەین هێنا و شورتەش یەکسان بوو.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، عەینی ئیماراتی میوانداری هیلالی سعودی کرد.

لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 26 رێنان لۆدی گۆڵی یەکەمی هیلالی تۆمارکرد، لە خولەکی 39 سوفیان رەحیمی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام هیلال لە کۆتاییەکانی تایمەکە هێزی هۆی پیشاندا و دوو گۆڵیان لەڕێگای ساڤیچ و سالم دەوسەریەوە تۆمارکرد لە خولەکەکانی دوو لەگەڵ پێنجی کاتی زیادکراو.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 62 سانابریا گۆڵی دووەمی عەینی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 65 دەوسەری چوارەمی گۆڵی یانە سعودییەکەی تۆمارکرد، تەنیا دوو خولەک دواتر سۆفیان رەحیمی گۆڵی سێیەمی بۆ عەین تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 75 سالم بۆ پێنجەمجار گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند.

هەرچەند لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراوی تایمەکە سۆفیان رەحیمی بە لێدانی سزا گۆلی چوارەمی عەینی تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و سەرەنجام هیلال بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی شورتەی عێراقی لەگەڵ پاختۆری ئۆزبەکساتانی یەکسان بوو، سەدی قەتەریش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە پێرسپۆلیسی ئێرانی بردەوە.