ئالابا واز لە یاریکردن دەهێنێت؟

PM:07:48:21/10/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالابا بڕیاریداوە لە یاریکردن بەردەوام بێت و بە هیچ شێوەیەک بیری لە وازهێنان لە یاریکردن نەکردوەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی فلۆریان پلەیتنبێرگ، دەیڤد ئەلابای یاریزانی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک بیری لە وازهێنان لە یاریکردن نەکردوەتەوە و بە سەختی کار بۆ گەڕانەوەی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بتوانێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە و بەتەواوی ئامادەبێت.

بەرگریکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە 18ـی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە یاریکردن دابڕاوە، هەر بەهۆی نەگەڕانەوەی لە وادەی دیاریکراو، گومان دەکرا یاریزانەکە جارێکی دیکە نەتوانێت یاریی بکات و بڕیاری وازهێنان لە یاریکردن بدات، بەڵام ئالابای بڕیاریداوە لە یاریکردن بەردەوامبێت.

ئەستێرە نەمساییەکە لە هاوینی 2021 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە مێرەنگیەوە کرد و لە ئێستادا یانەکەش بەهۆی پێکانە زۆرەکانیەوە پێویستیان بە یاریزانەکە هەیە.