ئینریکی: لە یاریزانە لاوەکان رازیم

PM:07:00:21/10/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رازیبوونی خۆی لە یاریزانە لاوەکانی دەربڕی و چاویشی تەنیا لەسەر یاری داهاتوویانە.

پێش روبەڕوبوونەوەی یانەی ئایندهۆڤن، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، یانە هۆڵەندییەکە خاوەنی شێوازی یاریکردنێکی زۆر باشن و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن، وە لە یاریگای ئەواندان و دەزانن یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات.

لویس ئێنریکی لەوەڵامی ئەگەری بوونی کۆلۆ موانی لە پێکهاتەکەی یانەکەیدا وتی: یاریزانی باشم لەبەردەستە و هەموو یاریزانە بەردەستەکان دەتوانن لە سەرەتاوە یاری بکەن، هیچ شتێکی زیاترم نییە لەسەر کولو موانی بیڵێم.

ئینریکی ڕەتیکردەوە باسی یارییەکەی هەفتەی داهاتوویان بەرامبەر مارسیلیا بکات و ئاماژەی بەوەکرد تەنیا سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویان دەبێت و دەیانەوێت سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنن.

ئێنریکی سەبارەت بە یاریزانە لاوەکانی تیپەکەی وتی: پێموایە ساڵی ڕابردوو تیپەکەمان گەنج بوو، بەڵام ئەم وەرزە ئەزموونێکی زۆر زیاترمان هەیە، کاتێک پلانی وەرزێک دادەنێیت، یاریزانێکی زۆر هەن کە حەز دەکەیت هەتبێت بەڵام ناتوانیت بیکڕی، لە بەرامبەر ئەم دۆخە مەحاڵەدا، من بە تەواوی لەم گەنجانە ڕازیم.