ئارتێتا: شکستی یاری پێشوومان لەبیرکردووە

PM:06:17:21/10/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە شکستی یاری پێشوویان لەبیرکردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوە.

پێش روبەڕوبوونەوەی یانەی شاختار دۆنیستیکی ئۆکرانی، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، لە یاری رابردوویان پاش شەش مانگ تووشی شکست بوونە، دەکرا لە یارییەکەدا باشتر بن بەڵام نابێت لەبیریان بچێت سەرەڕای ئەوەی بە یاریزانێکی کەمەوە یارییان دەکرد چەندین پێکانیش لە پێکهاتەکەیاندا هەبووە.

سەبارەت بە وەرگرتنی سێ کارتی سور لە پریمەر لیگ وتی: کاتێک دە کەس لە یاریگادا بن کێشە دروست دەبێت، بەبێ گوێدانە هەموو شیکارییەکان، لەمەودوا ناتوانین ڕابێین بە 10 یاریزان یاری بکەین، بەتایبەتی لەم ئاستەدا، مەحاڵە شەست و پێنج خولەک بە 10 یاریزانەوە یاری بکەیت و یارییەکە ببەیتەوە، نابێت جارێکی تر ئەمەمان بەسەر بێت.

باسی لەوەشکرد، ساکا و ئۆدیگارد لە ئامادەکاریدان بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان و ساکا بە نزیکی ئامادەیە بەڵام مارتین ئۆدیگارد کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ گەرانەوە.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، شکستی یاری پێشوویان لەبیرکردووە و دەیانەویت بەرامبەر شاختار بگەڕێنەوە بۆ سەرکەوتن و کەشی یاریگاکەش یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ئەو کارە.