ئەنچیلۆتی: بە تەواوی ئامادەنین بەڵام ئەنجامەکانمان باشن

PM:05:30:21/10/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند بە تەواوی ئامادەنین و دۆرتمۆندیش تیپیکی بەهێزیان هەیە و خوێندنەوەی بۆ ئاستی ئەو یانەیە کردووە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یاریەکەیان بەرامبەر دۆرتمۆند رایگەیاند، ئەو یانەیە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەتایبەت راهێنەر و چەند یاریزانێکیان بەڵام هەمان بیرۆکەی تۆپی پێیان هەیە.

ئەنچیلۆتی وتی، دۆرتمۆند بەهێزە لەڕووی ئاستی تاکەکەسی و بە کۆمەڵەوە، خوێندنەوەمان بۆ ئاستی ئەو یانەیە کردووە، داتای پێویستم لەبەردەستدایە بۆ هەڵسەنگاندنی تیپی بەرامبەر.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئێمە بە رێژەی لە سەدا سەد ئامادەنین بەڵا، سەرەڕای ئەوەش ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە، کەمێک توانای جەستەییمان لەدەستداوە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بەتەواوی ئامادەنەبین.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەکان و ئاستی بێلیگهام رازین و دەتوانێت لە هەموو شوێنەکانی هێڵی ناوەڕاست یاری بکات، بۆ یارییەکانی داهاتووش پشت بە پلانی چوار بەرگریکار دەبەستین.

رونیشیکردەوە، پێی باشترە کیلیان مباپێ گۆڵ تۆمار بکات نەک فشار بخاتە سەر یاریزانانی بەرامبەر، پێویستە زیرەک بێت و جوڵەی خێرا ئەنجامبدات، لوکا مۆدریچ یاریزانێکی گرنگی یانەکەیانە و ئەستێرەیەکی سەرسوڕهێنەرە.

خ . ک