ڤان دایک چی دەڵێت لەسەر داهاتووی؟

PM:04:53:21/10/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک دوپاتیکردەوە لە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدایە و سەرنجی تەنها لەسەر لیڤەرپوڵە.

ڤێردیل ڤان دایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە لەگەڵ یانەکەی لە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدایە.

ڤان دایک دەڵێت، بە دڵنیاییەوە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم لە لیڤەرپوڵ و دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات چونکە تا ئەم ساتە هیچ شتێک یەکلانەبووەتەوە.

دەشڵێت، سەرنجەم بە تەنها لەسەر لیڤەرپوڵە لە پێناو بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی داهاتوو، لە ئێستادا هیچ بیرۆکەیەکم نییە جگە لەو ئامانجەی.

لە وەڵامی پرسیاری بەردەوامبوون لەسەر یاریکردن تا تەمەنی 40 ساڵی، ڤان دایک ئاماژەی بەوەدا، لەڕووی توانای جەستەیی و دەرونیەوە زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نیە بەڵام هێشتا زووە باسی ئەو بابەتە بکرێت.

رونیشیکردەوە، یارییەکانی داهاتوویان قورسن بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندایە بەڵام ئامادەن بۆ هەموو رووبەڕووبونەوەیەک، دەیانەوێت باشترین ئاستیان هەبێت بەرامبەر سەرجەم یانەکان.

خ . ک