محەمەد سەڵاح بە مەرج گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

PM:04:22:21/10/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح بە مەرجی نوێکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو یان سێ ساڵ ئامادەیە لەو یانەیە بمێنێتەوە.

محەمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری لیڤەرپوڵ گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی تەواو دەبێت بەڵام تا ئەم ساتە داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، ئەستێرە میسڕیەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، محەمەد سەڵاح مەرجێکی هەیە بۆ مانەوە لە یانە ئینگلیزیەکە ئەویش ئەوەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو یان سێ ساڵ نوێبکرێتەوە تەنها تەنها بۆ یەک وەرز.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بە دڵنیاییەوە بەو مەرجەی محەمەد سەڵاح رازیدەبن چونکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەیان و متمانەیان بەوە هەیە کە بۆ چەند ساڵێکی تریش ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەیان پێشکەش بکات.

رونیشیکردووەتەوە، یاریزانە میسڕیەکە لە هاوینی ئەمساڵدا چەند ئۆفەرێکی پێشکەش کرا لەلایەن یانەکانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ئیتیحاد و هیلالی سعودی بەڵام مانەوەی لە یانە ئینگلیزیەکە هەڵبژارد.

خ . ک