چامپیۆنز لیگ.. سبەینێ نۆ یاری ئەنجامدەدرێن

PM:03:35:21/10/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چامپیۆنز لیگ گەورەترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە قۆناغی یەکەمدایە و ئەم هەفتەیە چەندین یاری هەفتەی سێیەمی ئەو قۆناغە بەڕێوەدەچن.

سێشەممە نۆ یاری ئەنجامدەدرێن، بەهێزترین یاری ئەو شەوە لە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند لە مێژووی چامپیۆنز لیگدا 15 جار رووبەڕووی یەکبونەوەتەوە و یانە ئیسپانیەکە لە حەوت یاریدا براوە بووە و 26 گۆڵی کردووە، یانە ئەڵمانیەکەش سێ بردنەوەی هەیە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە، لە پێنج یاریشدا یەکسانبوون.

یانەی شاهانە لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا دوو یاری ئەنجامداوە و خاوەنی بردنەوەیەکە بەرامبەر شتوتگارت بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک وە لە دووەم یاریدا بە لیلی فەرەنسی دۆڕا، بە سێ خاڵ لە پلەی 17ی ریزبەندیەکەدایە، ئامانجی ئەوەیە دووەم بردنەوە بەدەستبهێنێت و بچێتە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی.

کۆتا یاری نێوان ئەو دوو یانەیە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی وەرزی رابردوودا بوو کە یانە ئیسپانیەکە بردنەوەی بەدەستهێنا و بۆ 15یەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە و ئامانجی ئەوەیە دووەم بردنەوە لەم وەرزەی خولەکەدا بەدەستبهێنێت.

پاریس لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دوو یاری ئەنجامداوە، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە جیرۆنای بردووەتەوە و دواتر شکستیهێناوە بەرامبەر ئارسناڵ، خاوەنی تەنها سێ خاڵە.

لە هەمان شەودا چەندین یاریتر بەڕێوەدەچن کە گرنترینیان یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی کلوب بروج دەبێتەوە و یۆڤانتۆس بەرامبەر شتوتگارت یاریدەکات، ئارسناڵیش لە یاریگای ئیمارات لە پێناو بردنەوەی دووەم لەم وەرزەدا میوانداری شاختاری ئۆکرانی دەکات.

خ . ک