لوکلێر خەڵاتی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ئەمریکای بەدەستهێنا

PM:03:02:21/10/2024

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لوکلێر خەڵاتی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ئەمریکای بەدەستهێنا و ژمارەی خاڵەکانی بۆ 275 زیادکرد.

خەڵاتی گەورەی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ئەمریکا کۆتاییهات و لە قۆناغی کۆتاییدا چارلس لوکلێری مۆناکۆیی توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

لوکلێر کە لە تیمی فێراریە توانی ماوەی پێشبڕکێکە کە 56 خول بوو بە یەک کاتژمێر و 35 خولەک و نۆ چرکە ببڕێت بە جیاوازی هەشت چرکە لەگەڵ کارلۆس ساینزی دووەم.

ماکس ڤێرستاپنی پێشەنگی جیهانیش لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و پلەی سێیەمی ئەم پیشبڕکێیەی بەدەستهێنا، لاندۆ نۆرێسیش لە پلەی چوارەمدا بووە.

دوای ئەو پێشبڕکێیە، لوکلێر ژمارەی خاڵەکانی بۆ 275 زیادکرد و لە پلەی سێیەمی شۆفێرانی جیهاندایە بە جیاوازی 22 خاڵ لەگەڵ نۆرێسی دووەم، ڤێرسپانیش بە 354 خاڵ لە پێشەنگی جیهاندا ماوەتەوە.

خ . ک