جامی ستۆکهۆلم.. تۆمی پاول بە بردنەوە لە دیمیترۆڤ نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:02:39:21/10/2024

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ستۆکهۆلم تۆمی پاول بە بردنەوە لە دیمیترۆڤ بۆ دووەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی ستۆکهۆلم بۆ تێنسی سەرزەوی، تۆمی پاولی ئەمریکی رووبەڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری بووەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، پاول بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە دیمیترۆڤ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە دووی پاول کۆتاییهات و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 25 خولەک یاریەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

بەو بردنەوەیە، تۆمی پاول بۆ دووەمجار لە مێژوویدا توانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت و پێشتر لە ساڵی 2021دا ئەو نازناوەی بردووەتەوە.

خ . ک