پاریس گرێبەستی یاریزانێکی نوێ دەکاتەوە

PM:01:48:21/10/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی بۆنوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، دووپاتیکردەوە کە کارگێری پاریس سانجێرمان لە ئێستادا کار لەسەر وردەکارییەکانی کۆتایی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی حەکیمی دەکات.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا لەسەر مووچە و ماوەی گرێبەستە نوێیەکە زۆر نزیک بووەتەوە، لەکۆتایی لەنزکترین کاتتدا بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

لەهەمان کاتتدا ئەم هەوڵەی یانەکە بۆئەوەیە یاریزانەکە لەدەستی یانەگەورەکان بپارێزن بەتایبەت ریاڵ مەدرید ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانە دەکات.

گرێبەستی حەکیمی لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت، بەڵام ئامانجی پاریس ئەوەیە بۆماوەیەکی درێژتر لەگەڵیان بەردەوامبێت، چونکە ئینریکی راهێنەر بە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانی دەزانیت.

ئەستێرە مەغریبییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 128 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 15 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.