یاریزانێکی ریاڵ مەدرید ئامادەنییە یانەکەی بەجێبهێڵێت

PM:01:04:21/10/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیندریک لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشە و نایەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بەخواستن بچێتە هیچ یانەیەک.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئیندریکی ئەستێرەی لاوی بەرازیلی دڵخۆشە لە ریاڵ مەدرید پێی وایە لەداهاتوودا دەتوانێت ئاستی باشتر پیشکەش بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد یاریزانەکە دەزانێت بەهۆی هەبوونی مباێی و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ کەمترین خولەکی یاریکردنی پێدەدرێت، بەڵام گەشبینە و دەیەوێت تاکۆتایی، رکابەری بەدەستهێنانی پێکهاتەی سەرەکی بکات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەماوەکانی رابردوودا رۆژنامەکانی نزیک لە یانی شاهانە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەرپرسانی یانەکە بەنیازن لە گواستنەوەی زستانەدا ئیندریک بەخواستن بدەنە هەر یانەیەک ئارەزووی دەکات، بەڵام یاریزانەکە رەتی کردووەتەوە و دەیەوێت بەردەوامبێت.

ئیندریک تەمەنی 18 ساڵەو چاوەروانی داهاتووەیەکی گەشی لێدەکرێت و یانەی شاهانە، دەیەوێت لە داهاتوودا ئەو یاریزانە ببێتە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی یانەکە.

لاوە بەرازیلیەکە لەگەڵ مێرێنگی بەشداری نۆ یاری کردووە و لەماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی تارادەیەک باش پێشکەش بکات.