شنایدەر: بۆسکێت گرینۆکە

PM:12:25:21/10/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنایدەر رایگەیاند بۆسکێت لەکاتی یاریکردندا وەک منداڵ رەفتاردەکات و بەردەوام هەوڵی داوە ناوبژیوان فریو بدات.

وێسلی شنایدەر ئەفسانەی هۆڵەندی، ڕەخنەی توندی ئاراستەی سێرجیۆ بوسکێتس گرتوو، کە ئێستا لە یانەی ئینتەر میامی یاری دەکات و لەرابردوودا یاریزانی بەرشەلۆنەبوو.

ئەو دوو یاریزانە چەند یارییەک ڕووبەرووی یەکتری بووونەتەوە، کاتێک شنایدەر لە ئینتەرمیلان بوو و بۆسکێت لە بەرشەلۆنە بوو، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و ئیسپانیا.

شنایدەر لە لێدوانێکیدا بۆ زیگۆ سپۆرت وتی: بوسکێتس یاریزانێکی زۆر بێزارکەر بوو هەمیشە بەرامبەر یاریزانەکانیتر بەتوندی یاریدەکرد، بەڵام خۆی بەرگەی بچوکترین بەرکەوتنی نەدەگرت و دەستی دەکرد بە نمایشکردن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەر کە لێیدەدرا، دەست دەکات بە گریان، ئەو تەنیا منداڵێک بوو کە بەردەوام دەگریا.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە شێوەیەکی ئاسایی لە هەموو یارییەکدا شەڕم لەگەڵیدا هەبووە، چونکە یاریزانێکە بەردەوام هەوڵ دەدات ناوبژوان فریو بدات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵی 2010 لە یاریگای خۆماندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرشەلۆنەمان بردەوە، ناچار بووین بچینە کامپ نۆ، دوای هەشت خولەک تیاگۆ مۆتا بەرکەوتنێکی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا هەبوو و بوسکێتس دەستی کرد بە نمایشکردن لەسەر زەوی، لەکاتێکدا ئەو لە دەستەکانیەوە سەیری دەکرد بۆ ئەوەی بزانین ئایا مۆتا بە کارتی سوور دەکرێتەوە دەرەوە پاشان هەستا و بە تەواوی باش بوو، تەنها منداڵێکی ساوای گرینۆکە.