رۆناڵدۆ دەچێتە هیلال

AM:11:50:21/10/2024

864 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دەیەوێت لە پێناو یاریکردن لە جامی جیهانی یانەکان پەیوەندی بە هیلالی سعودیوە بکات.

رۆژنامەی سعودییە سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی نەسڕ دەیەوێت لە پێناو بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکانی ساڵی 2025 خۆی پێشکەشی یانەی هیلال بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کریستیانۆ دەزانێت ئەو پاڵەوانێتییە دەرفەتێکی باشە بۆئەوەی دووبارە ڕووبەڕووی یانە بەهێزەکانی جیهان ببێتەوە و چاوی رۆژنامەکان بخاتەوە سەرخۆی، چونکە مۆندیالی یانەکان بۆیەکەمجار گۆرانکارییەکی زۆری تێدا ئەنجامدراوە، لەساڵی داهاتوو بەبەشداری 32 یانە ئەنجام دەدرێت.

لەهەمان کاتتدا ئەستێرە پورتوگالییەکە باش دەزانێت هیلال گەورەترین یانەی سعودییە و پرۆژەی ئەو یانەیە زۆرلە نەسڕ بەهێزترە، چونکە یاریزانەکە هیلال بەگەورەترین بەربەست دەزانێت کەوایکردووە نەسر ناتوانێت نازناوەکان بباتەوە.

هێرشبەرە 39 ساڵانەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە، بەشداری 74 یاریکردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 67 گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.