ئینزاگی ستایشی ئاستی لاوتارۆ دەکات

AM:10:19:21/10/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند یاریکردن لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ قورسە دڵخۆشین بەبردنەوەی یارییەکە.

ئینزاگی لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد ڕۆما تیپێکی بەهێزە، بۆیە یاریزانەکان ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، بەتایبەت لە نیوەی دووەمدا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریکردن لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ قورسە، بۆیە زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکەشمان کرد.

ڕاهێنەری ئینتەرمیلان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامەکانمان لە یاریگای خۆماندا باشن، بەڵام لە دەرەوە هەندێک خاڵمان لەدەستدا کاتێک لەگەڵ مۆنزا و جێنەوا یەکسان بووین.

راهێنەرە ئیتاڵییکە ستایشی لاوتارۆ مارتینێزی کرد و وتی: یاریزانێکی نایابە بۆئەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە پێویستە لەو کارانەی کە لەگەڵ ئینتەرمیلان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامی دەدات بەردەوامبێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا بەردەوامبوو لە ستایشی لاوتارۆ و ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە ئەو یەکێکە لە پێنج باشترین یاریزانەکانی جیهان شایەنی هەموو ئەو سەرکەوتنانەیە کە بەدەستیهێناوە، باوەڕم وایە ئەمساڵ لە پێنج باشترین یاریزانی تۆپی ئاڵتونیدا دەبێت.