پاریس رکابەری یانە گەورەکان دەکات لەسە ئەستێرەیەک

AM:09:32:21/10/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان دەیەوێت رکابەری یانە گەورەکان بکات و ڤێرتز بەپارەیەکی خەیاڵی بگوازێتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان بە قورسی هاتووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی فلۆریان ڤێرتزی ئەستێرەیەکی دەرکەوتووی بایەر لیڤەرکوزن و لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئامادەیە بڕە پارەیەکی خەیاڵی ئامادەبکات.

پاریس هەر لەدوای رۆیشتنی کیلیان ئێمبابێ کەوتووەتەخۆی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە تا هاندەرانی پێ ئاشتبکاتەوە، لەو پێناوەدا چەندین ئەستێرەی لە خولە جیاوازەکان دەستنیشانکردووە، لە دیارترینیان کڤاراتسخیلیا و ڤیکتۆر ئۆسیمین و مارکوس راشفۆرد، رئێستاش بەگوێرەی نوێترین زانیاریی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، یانەکە خۆیان بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتزی بایەر لیڤەرکۆزن ئامادە دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پاریس ئامادەیە بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەستێرە 21 ساڵانەکە بڕی 150 ملیۆنی خەرج بکات بدات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم گواستنەوەدا پاریسیەکان ئەرکیان ئاسان نابێ، بەوپێیەی هاوکات یانە گەورەکانی وەک مان سیتی، ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن هەمان نیازیان هەیە.

ڤیرتز وەرزی رابردوو لەگەڵ تیمە ناوازەکەی چابی ئالۆنسۆ درەوشایەوە کە توانیان سەرجەم نازناوە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا ببەنەوە و لە یۆرۆپالیگیش بگەنە کۆتایی.