فلێک: یاری بایرن ئاسان نابێت

AM:08:56:21/10/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند زۆردڵخۆشە بەبردنەوەی یارییەکە بەڵام ئەوەی دڵتەنگی کردووە ئەو گۆڵەبوو لێیان تۆمارکرا.

پاش بردنەوەی بەرشەلۆنە بەرامبەر سیڤیە هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بلەوگرانا ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکی باشیان ئەنجامدا و لە تەواوی ساتی یارییەکەدا باڵادەست بوون بەسەر تیپی بەرامبەردا، بەڵام ئەوەی دڵتەنگی کردین تۆمارکردنی ئەوگۆڵەبوو لێیان کرا.

فلێک وتیشی کاتێک گاڤی دەستیکرد بە خۆگەرمکردن بۆیارییەکە هەستێکی زۆر خۆشمان لادروستبوو، چونکە یاریزانێکی زۆرگرنگە.

لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، هەموو یارییەک گرنگە بردنەوە بەدەستبهێنێت، نەک تەنیا یاری یانە گەورەکان، بەڵێ زۆردڵخۆشن بەبردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتیشی یاری بایرن زۆرگرنگە ئەو یارییە بەرامبەر تەواوی بایرن میونشن ئەنجامی دەدەین، نەک تەنیا یاری هاری کەین و لیڤاندۆڤسکی بێت.

لەکۆتاییدا فلێک وتی دڵخۆشم بەم ئەنجامە پێویستە دەست بکەین بەئامادەکاری بۆ یاری چامپیۆنزلیگ چونکە یارییەکەمان ئاسان نییە.