خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی لە سیڤییە تۆمارکرد

AM:12:00:21/10/2024

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی لە سیڤییە تۆمارکرد و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە هەفتەی 10ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سیڤییەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد و سێ گۆڵیان تۆمارکرد لە رێگەی لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و پێدری.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 82 پابلۆ گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی کرد و لە خولەکی 87 موزامبۆ گۆڵێکی بۆ سیڤییە کرد، دواتر لە خولەکی 88 پابلۆ تۆرێ گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بەرشەلۆنەی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
خ . ک