خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر رۆما بەدەستهێنا

PM:11:51:20/10/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر رۆما بەدەستهێنا و گەڕایەوە دووەمی ریزبەندی.
لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی رۆما.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵێکی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی ئەتڵانتا بووە میوانی ڤینیسیا و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوە بەسەردا بەدەستهێنا، فیۆرینتیناش شەش گۆڵی لە لیچی تۆمارکرد و ناپۆلیش لە ئیمپۆلی بردەوە.
خ . ک