گواردیۆلا باسی کلۆپ دەکات

PM:11:13:20/10/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند ۆوڵڤز لەڕویی بەرگریکردنەوە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد شایەنی ستایشن.

لەلێدوانێکیدا پاش بردنەوەی مانچستەرسیتی لە ۆوڵڤز پیپ گواردیۆلا راهێنەری سیتی ئاماژەی بەوەکرد، بردنەوەیەکی قورسمان بەدەستهێنا، شایستەی ئەنجامەکەبوون.

پیپ وتیشی تیپی بەرامبەر بە 11 یاریزان بەرگرییان دەکرد قورسە بتوانیت ئەوبەرگرییە ناوچەییە بەئاسانی تێپەرێنی.

گواردیۆلا رایگەیاند راستە خشتەی یارییەکان زۆرقورسە و ماوەی نێوان یارییەکان کەمە بەڵام پێویستە خۆمانی لەگەڵدا رابهێنین، چونکە تۆپی پێ ئێستا بەو شێوازەیە.

لەدرێژەی لێدوانەکانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی نەشاردەوە هەوڵی تەواو دەدەین بۆئەوەی بتوانین، لەیارییەکانی داهاتوودا بردنەوەکان ئاسانتر بەدەستبهێنین، بەڵام لە لیڤەرپوڵەکەی کلۆپ فێری ئەوەبوین لە کۆتا ساتەکان بردنەوە بەدەستبهێنن.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد ۆوڵڤز یانەیەکی باشە لەڕووی بەرگریکردنەوە، ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، لەم یارییەدا لەڕوی هێرشبردنەوە چەندین گۆرانکاری باشیان ئەنجامدابوو، جایوازبوو لەیارییەکانی رابردوو.