PM:10:02:20/10/2024
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس نایەوێت پۆگبا لە یانەکەیان بەردەوامبێت و
گرێبەستەکەی بەتەواوی هەڵدەوەشێننەوە.
یانه‌ی
یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی چاره‌نووسی پۆڵ پۆگبای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه، به‌رێوه‌به‌ری
وه‌رزشی یانه‌كه هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه راگه‌یاند.
بەپێی
هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس یۆڤینتۆس لەرێگەی جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه،
رایگه‌یاندووه، کە چیتر پشت بە پۆڵ پۆگبا نابەستێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه
كۆتایی هاتووه، تەنانەت ئەگەر یاریزانە فەڕەنسییەکە ئامادەبێت مووچەکەشی کەم
بکاتەوە ئه‌وا یانه‌كه نایه‌وێت یاریزانه‌كه بمێنێته‌وه.
جیونتۆلی
وتیشی هەڵوێستی ئێمە لەسەر پۆڵ پۆگبا روونه، ئه‌و یاریزانێکی تۆپی پێی گەورە بوو،
بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر وازی لە یاریکردن هێناوه، ناچار بووین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ
یاریزانانێكی دیکە بکەین و ئێمه گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنیه‌وه، هه‌رچه‌ند
یاریزانه‌كه تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئێمه هەیە.
پۆگبا
لە مانگی تەمموزی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆس واژۆکردووە، مووچەی ساڵانەی
هەشت ملیۆن یۆرۆی بوو، لە ماوەی هەژدە مانگی به‌ندكردنی مووچه‌كه‌ی بۆ 2000 یۆرۆ
بۆ مانگێک کەمکرایەوە، كه له لە مانگی ئابی 2023 پشکنینی بۆ كرا دەرکەوت مادده‌ی
وه‌زه به‌خشی به‌كارهێناوه.
سەرەتا
بۆ ماوەی چوار ساڵ سزای زیندای به‌سه‌ر سه‌پێندرابوو، به‌ڵام لە سەرەتای ئەم
مانگەدا له‌لایه‌ن دادگاوه سزاکەی بۆ هەژدە مانگ کەمکرایەوە.