خولی ئینگلتەرا... لیڤەرپول لە چێڵسی بردەوە

PM:08:41:20/10/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپول بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر چێڵسیدا بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپول میوانداری چێڵسی کرد.
لە تایمی یەکەم، لیڤەرپول باشتر بینران و هێرشی ترسناکیان دەبرد، لە ئاکامی هێرشێکیدا لێدانی سزایان بۆ گیرا و لە خولەکی 29 سەڵاح بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، چێڵسی باشتر بینرا، لە خولەکی 48 لەڕێگای جاکسۆنەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند لە خولەکی 51 جۆنس گۆڵی دووەمی لیڤەرپولی تۆمارکرد، پاش ئەوە چێڵسی هەوڵی زۆریدا تا گۆڵی یەکسان تۆماربکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێهات بە بردنەوەی ریدز.
بەو ئەنجامەش لیڤەرپول خاڵەکانی بوون بە 21 خاڵ و پلەی یەکەمیان گرتووە، چێڵسیش 14 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەم دێت.