لە خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

PM:07:41:20/10/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و لە لیگانێسی بردەوە.

لەیارییەکانی هەفتەی دەیەمی لالیگا ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە میوانی لیگانێس.

لە گێمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بەیارییەکە کردوو لەخولەکی 34 ییڤان نیۆو گۆڵی یەکەمی لیگانێسی تۆمارکرد.

سەرئەنجام گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵەی تیپی میوان کۆتایی هات، ئەتەلەتیکۆ نەیتوانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات.

لەگێمی دووەمدا یانەیەکی سیمیۆنی بەباشی دەستیان بەیارییەکەکرد، بەڵام تاوەکوو خولەکی 69 نەیان توانی گۆڵ تۆماربکەن کاتێک لەو خولەکەدا سۆرلوس گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 81 کاتێک ئەنتوان گریزمان گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.

خاوەن ماڵ بەوگۆڵەوە نەوەستاو لەخولەکی نۆی کاتی زیادکراو سۆرلوس گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 20 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان، لیگانێسیش بە کۆکردنەوەی تەنیا هەشت خاڵ لەپلەی 17یەمدایە.