ریاڵ مەدرید رکابەری بەرشەلۆنە دەکات

PM:06:30:20/10/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا نیکۆ ولیامز بگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نێکۆ ویلیامز یاریزانی لاو لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بکات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی ئەتلەتیک بلباو دەدەن، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، دیارترینیان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.

لەهەمان کاتتدا یانەی ئەتلەتیک بلباو سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی، تا هاوینی ساڵی 2027

تۆڕی جیهانی فیچاخیس ڕایگەیاندووە، داهاتووی نێکۆ ویلیامز وەک یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا دەمێنێتەوە، نەک تەنها بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لە بلباو، بەڵکوو بەهۆی کەمی تەمەنی یاریزانەکەوە.

سەرچاوەکە رایگەیاند زۆرێک لە تیپە گەورەکان، لەنێویاندا یانەی ریاڵ مەدرید، کە ئێستا ئارەزووی مێرێنگی بۆ ئەو یاریزانە بەتوانایە سەریهەڵداوە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە نیکۆ هێشتا درێسی ئەتلەتیک لەبەردایە و یاریزانێکی سەرەکییە لە تیپی باسک، بەڵام یانەکە درک بەوە دەکات کە هێشتنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژتر ڕەنگە قورس بێت.

سەرچاوەکە رایگەیاند یانەی ڕیال مەدرید بە وردی چاودێری نیکۆ ویلیامز دەکات، هەرچەندە ئەگەری هاتنی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەندە بە هەندێک جوڵەی ناو تیپیەکە وەک فرۆشتنی رۆدریگۆ یان ڤینیسیۆس.