کاساس لیستی عێراقی بۆ دوو یاری داهاتوو بڵاوکردەوە

PM:05:49:30/09/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس لیستی عێراقی بۆ دوو یاری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئەیمەن حسێنیش بانگهێشتکراوە.

خیسۆس کاساسی راهێنەری هەلبژاردەی عێراق لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە کە لە 26 یاریزان پێکهاتووە.

لە لیستەکەدا چەند یاریزانێکی کوردی تیادایە و لە هێڵی هێرشبردندا هەریەکە لە ئەیمەن حسێن و و یوسف ئەمین و عەلی جاسم و موهەنەد عەلی و عەلی حەمادی و ئەحمەد یاسین دەبینرێن.

لە هێڵی ناوەڕاستیش هەریەکە لە ئیبراهیم بایش و ئەمیر عەماری و ئەمجەد عەتوان و لوکاس شیلمۆن و ئوسامە رەشید بوونیان هەیە، جگە لەوەش بۆ هێڵی بەرگری حسێن عەلی و سەعد ناتق و رێبین سۆلاقا و مێرخاس دۆسکی بوونیان هەیە، جەلال حەسەن و فەهد تاڵب وەک گۆڵچی بانگکراون.

هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دایە، لە 10 و 15ی ئەم مانگەشدا رووبەڕووی فەلەستین و کۆریای باشوور دەبێتەوە.

خ . ک