ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت جواو فلیکس بگوازێتەوە

PM:02:16:19/07/2024

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی گەڕانەوەی فلێکسی رەتکردووەتەوە و ئەستۆن ڤێلاش ئامادەیە پەلکێشی بکات.

جواو فلیکی پورتوگالی دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە جارێکیتر گەڕایەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید و هێشتا کێشەکانیشی لەگەڵ دێگۆ سیمیۆنی راهێنەر چارەسەر نەبووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندوە، دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەموو شێوەیەک دژی گەڕانەوەی فلێکسە و مانەوەی لەگەڵیاندا رەتکردووەتەوە.

مارکا ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بڕیاری کۆتاییانداوە و لە هاوینی ئێستادا ئەو یاریزانە دەفرۆشن و بڕی 60 ملیۆن یۆریان لەسەر داناوە بۆ هەر یانەیەک دەیەوێت بیگوازێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەو بڕە زۆرەوە یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی دەکشێتەوە لە بابەتی گواستنەوەی جواو فلێکس چونکە ئەو یانەیە خواستی ئەوەی هەبوو بۆ یەک وەرزیتر بە خواستن بیگوازێتەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی چاودێری جواو فلێکس دەکات و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئەو بڕە پارەیە بدەن بە یانە ئیسپانیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، بڕیاریشە لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆی گواستنەوەی بکەن.

خ . ک