PM:09:50:30/09/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ
مەدرید بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئەلماتی هێنا و ئەتڵانتاش لە کلوب برووجی
بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی
یەکەمی چامپیۆنز لیگ، کایران ئەلماتی کازاخستانی میوانداری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی
کرد.
لە تایمی یەکەم، ریاڵ
مەدرید کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و یانەی خاوەن یاریگاش پشتی بە هێرشی هەڵگەراوە
دەبەست، لە ئەنجامی هێرشێکیشدا لێدانێکی سزا بۆ ریاڵ مەدرید هەژمارکرا و لە خولەکی
25 مباپێ بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ریاڵ
مەدرید بەبەهێزییەوە گەڕایەوە نێو یاریگا، کیلیان مباپێ وەک ئەستێرەی یارییەکە
دەرکەوت و توانی لە خولەکەکانی 52 و 73 دوو گۆڵی تر بۆ یانەکەی تۆماربکات و بە
هاتریکی خۆی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ پێشبخات، پاشان مەدریدیەکان دوو گۆڵی تریان لە
خولەکەکانی 83 و سێی کاتی زیادکراو تۆمارکرد لە رێگای کاماڤینگا و برایم دیازەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە پێنج
گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی کوڕانی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات و بوونە خاوەنی شەش خاڵ
لە دوو یاری دەستپێکی چامپیۆنز لیگ.
لە یارییەکی تریشدا،
ئەتڵانتای ئیتاڵی میوانداری کلوب برووجی بەلجیکی کرد، یارییەکەشیان بە بردنەوەی یانە
ئیتاڵییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی پێهات.