PM:09:38:30/09/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس دوپاتیکردەوە
بڕیاری دوورخستنەوەی رۆناڵدۆ تەکتیکی بووە و زەوڕاش یانەیەکی بەهێزە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
یانەی زەورای عێراقی لە چامیۆنز لیگی دووی ئاسیا، خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسڕی
سعودیە رایگەیاند، خۆشحاڵە بە چوونیان بۆ عێراق و بەرامبەر یانەیەکی گەورەی وەک
زەوڕا یاری دەکەن کە چەندین ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق یاری تێدا دەکەن،
هیواخوازیشە ئەنجامێک بەدەستبهێنن لە ئاستی ناوی یانەی نەسڕدا بێت.
سەبارەت بە
بانگهێشتنەکردنی رۆناڵدۆش وتی: هەمووان
تامەزرۆی بینینی رۆناڵدۆن و ئەوەش شتێکی ئاساییە، بەڵام لەم چەند هەفتەیەی دواییدا
زۆر یاریمان ئەنجامداوە، کریستیانۆ تەمەنی 40 ساڵە و پێویستە ئاگاداری توانای
جەستەیی ئەوە بین، هەر بۆیە بڕیارمدا پشووی پێبدەم، ئەوە بڕیارێکی تەواو تەکنیکی
بوو و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەوەوە نییە نەیەوێت بێتە عێراق.
باسی لەوەشکرد، دەزانن زەورا دەیەوێت لەبەردەم
هاندەرانیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، دەشزانن ئەرکیان ئاسان نابێت بەڵام بۆ سێ
خاڵی یارییەکە دەچنە یاریگاوە.