PM:10:59:12/07/2024
476 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسێکی یوفا پێی وایە رۆناڵدۆ
بووەتە هۆی هێرشکردنە سەر یاریگان لە لایەن هاندەرانەوە بەهۆی بوونی هەوادارێکی
زۆر.
مارتن کالین، سەرۆکی بەشی پێشبڕکێکانی
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە ناسراو بە یوفا، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: هەست بە ڕازیبوونی
تەواو دەکەین لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی جامی یۆرۆ، هەروەها ژمارەیەکی زۆر زۆر هاندەر
هەبوون لە ئەڵمانیا، کە لە هەموو جیهان بە گشتی و ئەوروپا بە تایبەتی هاتبوون، بە
ئارامی هاتنە ئێرە و ئاهەنگیان گێڕا و هانی تیمەکانیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخستنەکە زۆر
باش بوو، یارییەکان باش بوون، هەندێک سوپرایزیش هەبوون، بەڵام دەستبەسەرداگرتنی
یاریگاکان لە لایەن هاندەرانەوە کەمێك نارەحەت بوو.
مارتن کالین پێی وایە، دیاردەی رۆناڵدۆمانیا
کە مەبەست لێی کریستیانۆ رۆنالدۆیە بووەتە هۆی هێرشکردنە سەر یاریگاکان لە لایەن
هاندەرانەوە، بە تایبەت لەبەر ئەوەی ئەستێرە پورتوگالیەکە هەوادارێکی زۆری هەیە
ودەیانەوێت وێنەی لەگەڵدا بگرن.
دوپاتیشیکردەوە، سەرەرای دواکەوتنی
گەشتی هۆڵەندا لە یارییەکەیان بەرامبەر ئینگلتەرا، بەڵام سیستمی هێڵی ئاسنی لە ئەڵمانیا
کرد بێ وێنەیە و زۆر نایابە.