PM:06:21:12/07/2024
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڕەشەی دوورخستنەوەی یانەکانی ئیتاڵیا لە
پاڵەوانێتیەکان و میوانداری کردنی ئەو وڵاتە لە یۆرۆی 2032 دەکرێت.
رۆژنامەی لا ریپۆبلیکای ئیتاڵی
بڵاویکردووەتەوە، تۆپی پێی ئیتاڵیا جارێکیتر لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورە و
مەترسیداردایە بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەستوەردان لە وەرزشدا دەکەن.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە، جۆرجیۆ مۆلی
سیاسەتمەداری ئیتاڵیا پێشنیارێکی پێشکەشی یانەکان و یاریزانانی خولەکانی ئیتاڵیای
کردووە کە ئەوەش وەک چاکسازیەک لەو بوارەدا دەبینێت.
ئاماژەی بەوەداوە، مۆلی ئەو مافە بە
یانەکان و یاریزانان دەدات کە راستەوخۆ سکاڵا یان تانە بدەن لە رێگەی دادگا
کارگێڕیەکانی ئیتاڵیاوە بە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ دادگای وەرزشی .
دوای ئەو پێشنیارە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان
و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا راستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرپرسانی ئیتاڵیاوە
کردووە پێیان راگەیاندوون کە سزای قورسی
وەرزشی ئەو وڵاتە دەدەن ئەگەر رێگا بدەن سیاسیەکان خۆیان لە کاروباری وەرزشدا
هەڵقوڕتێنن.
یوفا و فیفا هەڕەشەی وەستاندنی چالاکیە
وەرزشیەکانی ئیتاڵیایان کردووە، جگە لەوەش یانەکانی ئەو وڵاتە لە پاڵەوانێتییە
ئەوروپیەکان دووردەخەنەوە، هەروەها ئەو وڵاتە لە میوانداریکردنی جامی یۆرۆی 2032 بێبەش
دەکرێت.
خ . ک