گواردیۆلا باسی یارییەکەیان دەکات

PM:07:30:26/12/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامدا بەڵام ئەو ئاماجەی دەیان ویست بەدەستیان نەهێنا.

پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، وتی: یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە لە قۆناغێکی سەختداین دەژین، ئێمە هەل دروست دەکەین، بەڵام لە هەلیشمان بە ئاسانی لەسەر دروست دەکرێت، وازناهێنین و بەردەوام دەبین لە هەنگاونان بۆ پێشەوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕاستی ئاستی تیپەکە زۆر باش بوو، چی لە ڕووی بەرگری و چی لە ڕووی هێرشبردنەوە، ئێمە لە زۆر لێدانمان ئاراستەی گۆڵی بەرامبەرم کرد، بەڵام بەداخەوە ئەو ئەنجامەمان بەدەست نەهێنا کە دەمانویست.

گواردیۆلا درێژەی بە قسەکانی دا وتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بە باشترین شێوە خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئامادەبکەین، چونکە وەرزەکە هێشتا زۆری ماوە.

لە کۆتاییدا گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد کێشەکان بەردەوامن و ئەوانیش بەردەوام دەبن لە دۆزینەوەی چارەسەر.