بەرشەلۆنە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆ دەدات

PM:02:58:23/04/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەنگاوەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆ.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یا ەکەتەلۆنیەکە لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە ئاگاداری سێرجیۆ رۆبێرتۆیان کردووە کە دەیانەوێت گریبەستەکەی نوێبکەنەوە.

موندۆ ئاشكرایکردووە، ئەو هەڵوێستەی یانە کەتەلۆنیەکە وەک هەنگاوی یەکەم دەبینرێت لەپێناو هێشتنەوەی ئەو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەیان لانی کەم بۆ ماوەی یەک وەرزیتر.

رونیشیکردەوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە و مەرجەکانی نێوانیان بە یەکتر وتوە لەسەر ئەو بابەتە.

دەشڵێت، تەنانەت بە یاریزانەکە وتراوە بە بێ ئەوەی چاوەڕێی بڕیاری چاڤی هێرناندێز بکەن کە پەشیمانببێتەوە لە رۆیشتن ئەوان دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە لە نزیکترین کاتدا.

خ . ک