خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی لە بەرشەلۆنە بردەوە

AM:12:12:22/04/2024

676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی شەش بەرشەلۆنە لە ڕێی کریستینسنەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 18 ڤینیسیۆس جونیۆر بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە درێژەی تایمەکە ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، تا رادەیەکیش مەدریدیەکان ترسناکتر بوون، بەڵام هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا.
لە تایمی دووەم یارییەکە تا رادەیەک جیاوازی بە خۆیەوە بینی و بەرشەلۆنە زیاتر دەچوونە پێشەوە و کۆنترۆڵی یارییەکەیان بەدەستبوو، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە خولەکی 69 فێرمین لۆپێز گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە تۆماربکات بەڵام خۆشی کەتەلۆنییەکان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 73 لۆکاس ڤاسکێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ڕیاڵیەکان بەو ئەنجامە ڕازی نەبوون و پاش چەند هەوڵێک لە خولەکی  یەکی کاتی زیادکراو بێلینگهام گۆڵی سێیەم و بردنەوەی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش ڕیاڵ خاڵەکانی بوون بە 81 خاڵە لە یەکەمی ڕیزبەندی، بەرشەلۆنەش 70 خاڵی هەیە لە پلەی دووەم.