لۆپیتیگی نەخێری بۆ بایرن و میلان کردووە دەچێتە پریمەرلیگ

PM:09:30:06/05/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لۆپێتیگی لەگەڵ وێستهام گەیشتوەتە رێکەوتن و کۆتایی بە دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە میلان و بایرنەوە هێنا.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بڕیارە پیۆلی لە راهێنەرایەتی میلان دوربخرێتەوە، ئەمەش وایکرد دەنگۆی پەیوەندیکردنی لۆپێتیگی بە یانەکەوە زۆربێت بەڵام هاندەرانی یانەکە بە تووندی دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە و ئەمەش کارگێری میلانی پەشیمانکردەوە.

لەلایەکی ترەوە میدیاکانی ئەڵمانیا باسیان لەوەدەکرد کارگێڕی بایرن میونشن دەیەوێت راهینەرە ئیسپانییەکە بکەنە جێگرەوەی تۆخێل، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئەو دەنگۆیانە کۆتایی پێهاتووە و لۆپێتیگی بە رێژەیەکی زۆر وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری وێستهام.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەی تۆپی پێی ڕایگەیاند، لۆپێتیگی لەگەڵ وێستهام ڕێککەوتووە و هاوینی داهاتوو جێگەی دەیڤد مۆیسی راهێنەری ئێستای یانەکە دەگرێتەوە، هەر بەگوێرەی ڕۆمانۆ، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە پێشنیاری وێستهامی قبوڵکردووە و ئامادەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بە شێوەیەکی فەرمی ببێتە راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە.

لۆپێتیگی ئەزموونی راهێنەرایەتیکردنی کردنی پۆرتۆ و هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ڕیاڵ مەدرید و سیڤییە و وۆڵڤەرهامپتۆنی هەیە، لە دواین ئەرکیدا دەستی لە راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکە کێشایەوە بەهۆی ئەوەی داخوازیەکانیان جێبەجێ نەکرد.