دۆرتمۆند بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستی سانچۆ دەکەنەوە

PM:10:05:06/05/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاستە بەرزەکەی سانچۆ وایکردووە دۆرتمۆند بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە بەڵام ترسیان لە رازی نەبوونی مان یونایتد هەیە.

سێباستیان کیلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی جادۆن سانچۆی ئینگلیزی لە یانەکە بمێنێتەوە کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی خواستن یارییان بۆ دەکات.

سانچۆ لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا لە مانچستەر یونایتدەوە بەشێوەیەکی خواستن ڕووی لە یانەکەی پێشووی کردووە و لە ئێستادا ئاستێکی نایابیان لەگەڵ پێشکەش دەکات و لە دواین یاریشیاندا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە ئاستێکی خەیاڵیەوە دەرکەوت.

لە ئێستادا بروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت سانچۆ بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یانەکە بهێڵێتەوە بەهۆی ئاستەکەیەوە و سباستیان کێلیش باسی لە داهاتووی جادۆن کرد و وتی:هەوڵدەدەین هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی یاریزانەکە لەگەڵمان بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەوان مانچستەر یونایتدیش لە ئێستادا دەبینێت یاریزانەکە ئاستی بەرزبوەتەوە هەوڵی هێشتنەوەی دەدات یاخود دەیەوێت بیفرۆشێت بەشێوەیەکی هەمیشەی.