AM:11:40:21/03/2024
548 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆبینیۆ سزای زیندانی کردنی نۆ ساڵی بەسەردا سەپێنرا و پارێزەکانیشی تانە
لە بڕیارەکە دەدەن.
ڕۆبینیۆ یەکێک بوو لە بەهرەمەندە درەوشاوەکانی تۆپی پێی بەڕازیل کە ئەزموونی
یاریکردنی لە ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و میلانۆ هەبوو، بەڵام هەڵسوکەوتەکانی لە
دەرەوەی یاریگا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی پیشەگەری درووستکرد.
ئەم یاریزانە لە ماوەی مانەوەی لە ئیتاڵیا دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە و دۆسیەی
ئەم کارەشی دوای ئەوەی وڵاتەکەی بەجێهێشتووە بۆ کراوەتەوە، پاش ئەو تۆمەتانە
داواکاریی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بۆ ڕادەستکردنەوەی یاریزانەکە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام
ئێستا ڕوون بووەتەوە کە بڕیارە فەرمانی دادگا لە وڵاتی بەرازیل جێبەجێ بکرێت.
لەو دەنگدانەدا کە لە دادگا ئەنجامدرا، هەشت دەنگ لە کۆی 10 دەنگ بڕیارییاندا
بە دەستگیرکردنی ئەستێرەکەیی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و رۆبینیۆ بۆ ماوەی نۆ ساڵ
زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەم شێوەیەش بڕیارە ئەستێرەکەی پێشووی بەرازیل ئەو ماوەیە
لە زیندانی وڵاتەکەی خۆیدا بەسەر ببات، بەڵام پارێزەرەکانی پلانیان هەیە تانەیەک تۆمار
بکەن و دۆسیەکە ببەنە دادگای باڵای فیدراڵی.
ڕۆبینیۆ لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەیکرد ئەو سزایەی کە لە ئیتاڵیا بەسەریدا
سەپێندراوە وەک رەگەزپەرستی دەبینێت و ئەگەر ئەو کەسیکی سپی پێست بوایە بێگومان
بڕیاری دادگا جیاواز دەبوو.