PM:07:05:07/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی
کۆناتێ لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە لە ئێستاوە
چاودێری بارودۆخی ئیبراهیما کۆناتێ بکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە چارەنووسی ئەو
بەرگریکارە ڕووننیە، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی یەک وەرزی ماوە و ریاڵ مەدریدیش
ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ریدز هەموو هەوڵێک
دەدەن بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە و نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.
چەند مانگی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دیارییکردنی
چارەنووسی کۆناتێ، چونکە ئەگەر تاوەکوو تەواوبوونی مێرکاتۆی زستانە گرێبەستەکەی نوێ
نەکاتەوە ئەوا مێرێنگی دەتوانن بەبێ گەرانەوە بۆ لیڤەرپوڵ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو
یاریزانەدا ئەنجام بدەن بەمەبەستی کڕینی لە کۆتایی وەرزدا.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری
136 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.