فەرمی.. ئەستێرەیەکی پاریس رۆشتە قەتەر

PM:08:23:07/09/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی پاریس سان جێرمان رۆیشتنی کیمبیمپی بۆ ریزەکانی قەتەری قەتەری راگەیاند.

پێگەی فەرمی پاریس لە راگەیاندرواێکدا بڵاویانکردەوە کەوا پاش 20 ساڵ یارییکردن لە یاریگای باخچەی شازادەکان بریسیناڵ کیمبیمپی ریزەکانی یانەکەیانی بەجێهێشتووە.

هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە سوپاسی ئەو بەرگریکارە دەکەن بۆ ئەوخزمەتە زۆرەی پێشکەشی پاریسی کردووە و بەڵێنی ئەوەشیان پێداوە هەرکات بیەوێت دەرگای یانەکەیان بەڕوویدا کراوەیەوە.

لەلایەکیترەوە یانەی قەتەری قەتەری بڵاویانکردووەتەوە کە سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی کیمبیمپی و ئەو یاریزانە لەمەوبەدوای درێسی یانەکەیان دەپۆشێت.

هەرچەندە یانە قەتەرییەکە ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیانی ئاشکرانەکردووە بەڵام رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە کە بریسیناڵ کیمبیمپی تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2027 لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

بەرگریکارەکە 241 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی پاریس سانجێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە و چەندین نازناوی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەدەستهێناوە، دیارترینیان نازناوی چامپیۆنزلیگ و هەشت نازناوی خولی فەرەنسییە.