جامی شای تایلەند.. عێراق بووە پاڵەوان

PM:06:16:07/09/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای تایلەند عیراق بە گۆڵێکی بێوەڵام لە تایلەندی بردەوە و توانی نازناوەکە بباتەوە.

لە یاریی کۆتایی جامی شای تایلەند عێراق ڕووبەڕووی تایلەند بووەیەوە و توانی نازناوەکەش بەدەست بهێنیت.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە تارادەیەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، هەربۆیە نیوەی یەکەم بە سپێتی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا شێرەکانی رافیدەین باشتربوون و لە خولەکی 75 موهەند عەلی توانی گۆڵی یەکەمی عێراق تۆماربکات.

هەرچەندە تایلەند هەڵێکی زۆرییاندا بۆ گەراندنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی عێراق کۆتایی هات و بۆ جاری دووەم توانیان ببنە پاڵەوانی جامی شای تایلەند.