PM:06:05:07/09/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداوی خوار 20 ساڵان سعودییە
بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە عێراقی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداوی لاوان عێراق
لەسەردەستی سعودییە ماڵئاواییکرد.
لە تایمی یەکەمدا سعودییەکان لەسەرەتادا باشتربوون و
بەجۆرێک لە خولەکی نۆ توانییان گۆڵی یەکەم لەرێگەی عەبدوڵ عەزیز شامری تۆماربکەن.
سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی سعودییەکان
کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا عێراق بەردەوامبوون لەوهەوڵەکانیان و
بەجۆرێک لە خولەکی 90 توانیان گۆڵی یەکسانبوونە تۆماربکەن.
سعودییەکان نەیان هێشت یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی
پێبێت و لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراو توانیان گۆڵێکی کوشندە تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکە بە دووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک
لەبەرژەوەندی سعودییە کۆتایی هات و گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی کەنداو و عێراقیش
ماڵئاوایی کرد.